28 كاتژمێر گه‌مارۆدراین و كه‌س به هانامانه‌وه نه‌هات
په‌یامنێری نێوده‌وڵه‌تی CNN باسی رووداوه‌كانی شه‌ڕی هه‌ینی مووسڵ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌روا دامۆن، په‌یامنێری نێوده‌وڵه‌تی ته‌له‌ڤزیۆنی CNN, له باره‌ی شه‌ڕی هه‌ینی مووسڵ، له‌نێوان هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق و چه‌كدارانی داعش ده‌ڵێت: "من و پریس لاینی وێنه‌گر، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌ی دژه تیرۆری عێراق بووین، كه‌وتینه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له یه‌كێك له كۆڵانه ته‌سك و ئاڵۆزه‌كان، به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌ی داعش، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان بوونه دوو به‌ش و لێكدابڕاین".
په‌یامنێری نێوده‌وڵه‌تی كه‌ناڵه‌كه، نووسیویه‌تی: "راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ راوه‌ستانمان، به‌هۆی ته‌قینه‌وه تیشكێكی گه‌وره‌ی پرته‌قاڵیم بینی, ئێستاش ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كه له‌ناو گوێم‌دا ده‌زرینگێته‌وه، ده‌رگای زریپۆشهكه به خێرایی نه‌ده‌كرایه‌وه، به‌هۆی تۆز و خۆڵه‌وه هه‌مووان به ده‌م كۆكه‌وه قسه‌یان ده‌كرد، له په‌نجه‌ره‌ی دواوه بینیم خێزانێك راده‌كه‌ن و منداڵێكیشیان پێیه، دواتر گوتیان ئه‌و ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه هات، ئیدی نه‌متوانی بیر له‌و خێزانه و منداڵه نه‌كه‌مه‌وه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه یه‌كێك له ئه‌زموونه هه‌ره مه‌ترسیداره‌كانی ژیانم بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ناوچه‌ی زۆر ئاڵۆزتری شه‌ڕ، رووماڵی رووداوهكانم كردووه".
له درێژه‌ی گێڕانه‌وه‌كه‌یدا، بۆ ئه‌و كه‌ناڵه، ئه‌روا ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی كاروانه‌كه‌یان كرده دووبه‌ش، دواتر به ئار پی جی و چه‌كی سووك و قورس، ته‌قه‌یان له هه‌مڤی و هه‌مه‌ر و باجهڕهكان ده‌كرد, سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلی یه‌كه‌م و دوایین ئۆتۆمبێلییان په‌كخست دواتر به ریز به ئۆتۆمبێله‌كانی ناوه‌ڕاستدا هاتن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌ربازان ناچاربوون ئێمه له ئۆتۆمبێله‌كان بهێننه ده‌ره‌وه و بمانخه‌نه ناو خانووه‌كان, دواتر بارودۆخه‌كه یه‌كجاری تێكچوو، چونكه چه‌كدارانی داعش له خانووه‌كان نزیكدهبوونهوه كه سه‌ربازانی تێدابوو" .
ئه‌روا ده‌ڵێت: " 24 كاتژمێر له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا گهمارۆدرابووین، له‌گه‌ڵ برینداربوون 22 سه‌رباز و ته‌نها شه‌ش سه‌رباز سه‌لامه‌ت بوون, به هاتنی به‌یانییه‌كه‌ی، بارودۆخه‌كه زۆرخراپتربوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی داوای هاوكاری سه‌ربازی ده‌كرا، به‌ڵام هیچ كه‌سێك به هانای ئێمه و ئه‌و هێزه نه‌هات، سه‌ربازانیش ده‌یانگوت خه‌ریكه فیشهكمان كۆتایی دێت، چه‌كدارانیش داعش‌یش نزیك ده‌كه‌وتنه‌وه".
له باره‌ی به‌سه‌ربردنی ئه‌و شه‌وه سه‌خته‌ی ژیانییان، ئه‌روا ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ خێزانێكی عێراقی بووین، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆردومانی خانووه‌كانی پشته‌وه‌ی كرد، ئینجا زانیمان هه‌شت چه‌كداری داعش له‌و شوێنه بوونه، له‌و ساته‌شدا كۆمه‌ڵێك چه‌كداری رێكخراوه هاتنه سه‌ربانه‌كه و مووشه‌كی ئاراسته‌كرد، ئه‌وه‌ش بووه هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دابوون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "سه‌ربازان داوایان ده‌كرد ئه‌وانه‌ی بریندارن و برینه‌كه‌یان سووكه و ده‌توانن هه‌ستنه سه‌ر پێ، به‌ده‌ستێك خۆیان بگرن و به‌ده‌سته‌كه‌ی دیكه‌ش ته‌قه بكه‌ن، با بچنه سه‌ربان و پارێزگاری له شوێنه‌كه بكه‌ن".
هۆكاری نه‌هاتنی هێزی پاڵپشتیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هێزه‌ی به‌نیازبوونی بۆ هاوكاریكردنمان بێن، ئه‌وانیش تووشی پێكدادان بووبوون له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كێوماڵكردنی دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراق".
رۆژی هه‌ینی رابردوو، هێزی دژه تیرۆری عێراق، له دوای دوو ساڵی بۆ یه‌كه‌مجار توانییان بچنه ناو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی مووسڵ، به‌ڵام وه‌ك ده‌زگا میدیاییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له زاری ئه‌فسه‌ران و سه‌ربازانی ئه‌و هێزه گواستوویانه‌ته‌وه، بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ناو مووسڵ، په‌كی جووڵه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی په‌كخستبوو، بۆیه به ناچاری پاكشه كشه‌یان كرد.