كوردستان 24 ده‌چێته گه‌ڕه‌كى ئينتسار
وێنه‌ى راسته‌وخۆ بۆ بينه‌رانى ده‌گوازێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقييه‌كان به‌شێكى به‌رچاوى گه‌ڕه‌كى ئينتساريان كۆنترۆڵكرده‌وه و كامێراى كوردستان 24يش له گه‌ڕه‌كه‌كه‌وه وێنه‌ى راسته‌وخۆ بۆ بينه‌رانى ده‌گوازێته‌وه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 سۆران كامه‌ران رايگه‌ياند، سوپاى عێراق توانيويه‌تى نزيكه‌ى له سه‌دا هه‌شتاى گه‌ڕه‌كى ئينتسار له خۆرهه‌ڵاتى مووسڵ رزگار بكات.
روونيشيكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيان به ئاڵاى سپييه‌وه روويان له سوپاى عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان راده‌ست بكه‌ن.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كرد، فه‌رمانده‌كانى سوپاى عێراق له گه‌ڕه‌كه‌كه رايانگه‌ياندووه، به‌رده‌وام ده‌بن له راوه‌دوونانى چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كه.