به‌رهه‌م ساڵح: توندوتيژى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناكات
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په پشتيوانى خۆى بۆ هه‌ده‌په ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى دووه‌مى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له ميانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى هه‌ده‌په پشتيوانى خۆى بۆ هه‌ده‌په ده‌ربڕى و بڕيارى ده‌ستگيركردنى په‌رله‌مانتارانى ئه‌و پارته‌ى مه‌حكوم كرد.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، به‌رهه‌م ساڵح راشيگه‌ياند، توندوتيژى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناكات و پێويسته هه‌مووان دان به‌و راستييه‌دا بنێن كه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد كاريگه‌رى راسته‌وخۆى له‌سه‌ر لاوازبوونى تيرۆر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: له هه‌رێمى كوردستان به بێ جياوازى هه‌مووان دژى بڕيارى ده‌ستگيركردنى په‌رله‌مانتارانى هه‌ده‌په ده‌نگى ناڕه‌زايه‌تييان به‌رز كردووه‌ته‌وه.