ھەلیکۆپتەری ئەپاچی بەشداری شەڕی مووسڵ دەكات

K24 - ھەولێر

پیتەر کوک گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ئاشکرایکرد، بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی ھێزە عێراقییەکان لە ئۆپەراسیۆنەکانی مووسڵ، بۆ یەکەمجار ھەلیکۆپتەری ئەپاچی ئەمریکی بەشداری شەڕەکەی کرد.

کوک گوتی:"ئەم ھەنگاوەی سوپای ئەمریکا، بۆ زیاتر پاڵپشتیکردنی ھێزە عێراقییەکانە لە رووبەڕووبونەوەکانی نێو گەڕەک و کۆڵانەکانی مووسڵ، کە چاوەڕی دەکرێت پێکدادانی سەخت بن".

١٧ مانگی رابردوو، پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵییان دەستپێکرد و پێشڕەوی بەرەچاویان كردووە و چەندین ناوچەی ستراتیجیان رزگاركردووە.