بەشێک لەموچەی فەرمانبەران دەدرێتە حەشدی شەعبی
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژە بودجەی ساڵی داھاتوو 2017، حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە بە زیادکردنی رێژەی بڕینی موچەی فەرمانبەران بۆ حەشدی شەعبی و ئاوارەکان.
رێژەی دیاركراوی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بۆ حەشدی شەعبی، پێشتر 3% بوو، ئەمجارە بۆ 4.8% بەرزبووەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان بڕینی ئەم رێژەیە لە موچە، سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستاو خانەنشینان دەگرێتەوە.