داعش رۆڵی علوجه‌كه‌ی سه‌دام له موسڵ ده‌گێڕێت
K24 – هه‌ولێر
دانیشتوانانی موسڵ رایانگه‌یاند ریكخراوی داعش ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی دووباره ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌ندێ ناوچه كردووه، له‌وانه به‌رتله له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ و گه‌یاره له باشوور و هه‌روها كوشتنی عه‌بادی كه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا سه‌ردانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی موسڵی كردبوو.
له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئازادی عێراق له ساڵی 2003، محه‌مه‌د سه‌عید سه‌حاف وه‌زیری راگه‌یاندنی رژێمی سه‌دام به‌هۆی لێدوانه‌كانییه‌وه سه‌رنجی میدیای جیهان و بیرورای گشتی بۆ لای خۆی راكێشابوو، له كاتێكدا كه سوپای ئه‌مریكا هاتبووه ناو به‌غدای پایته‌خت، ئه‌و به روویه‌كی پێكه‌نین و گاڵته‌جارییه‌وه باس له تێكشاندنی سوپای ئه‌مریكای ده‌كرد.
به گوته‌ی دانیشتوانانی موسڵ، چه‌كدارانی داعش له به‌ری راستی شاری موسڵ به ته‌قه‌ی هه‌وایی ده‌ستیان به ئاهه‌نگ گێڕان كرد.
به‌رپرسانی سه‌ربازی پێشمه‌رگه و عێراقی هۆشدارییان دابوو داعش بۆ شاردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده ده‌كات، له‌كاتێكدا دانیشتوانی موسڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌ستیان به هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی زانیاری راناگات، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌غدای سه‌رده‌می سه‌دام و علوجه‌كه‌ی هه‌بوو.
شایه‌تحاڵه‌كانی موسڵ گوتیشیان ده‌نگی ته‌قه‌ی ئاهه‌نگ گێڕانی داعشیان بیست، پاش ئه‌وه‌ی كه چه‌كدارانی داعش رایانگه‌یاند هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سوپای عێراق.
دانیشتوویه‌كی شاره‌كه به ئاژانسی رۆیته‌رزی گوتووه ده‌نگی ته‌كبیر له بڵندگۆی مزگه‌وت بیست كه باسی له گرتنه‌وه‌ی به‌رتله و گیاره ده‌كرد. گوتیشی ده‌مانزانی درۆ ده‌كه‌ن.
ریكخراوی داعش ته‌نیا به‌وه نه‌وه‌ستا، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، پرۆپاگه‌نده‌ی كوشتنی عه‌بادی له‌ناو خه‌ڵكی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ بڵاو كرده‌وه.
عه‌بادی له كاتی سه‌ردانكردنی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی موسل رایگه‌یاند به‌م زووانه شاڕه‌كه رزگار ده‌كه‌ین و هێزه‌كانی عیراقی "سه‌ری ماره‌كه" ده‌په‌ڕێنن.
