توركيا و يه‌كێتى ئه‌وروپا ره‌خنه له‌يه‌ك ده‌گرن
يه‌كێتى ئه‌وروپا نيگه‌رانى قووڵى خۆى سه‌باره‌ت به ره‌فتار و سياسه‌ته‌كانى حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕى.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێتى ئه‌وروپا نيگه‌رانى قووڵى خۆى سه‌باره‌ت به ره‌فتار و سياسه‌ته‌كانى حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره ده‌ربڕى.
يه‌كێتى ئه‌وروپا داواى له توركيا كرد، گفتوگۆى سياسى له‌گه‌ڵ نه‌ياره‌كانييدا ده‌ستپێبكات و زامنى ديموكراتى له‌و وڵاته‌دا بكات.
فيدريكا موگرينى راسپێردراوى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ سياسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، يه‌كێتى ئه‌وروپا جارێكى ديكه ئيدانه‌ى هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى توركيا ده‌كاته‌وه.
گوتيشى: ئه‌وروپا خوازياره توركيا كاردانه‌وه‌ى گونجاوى به‌رامبه‌ر به‌و پرسه هه‌بێت.
هه‌روه‌ها داوايكرد، حكومه‌تى توركيا رێز له بنه‌ماى ديموكراتيى په‌رله‌مانى و رێزى مافه‌كانى مرۆڤ و سه‌روه‌رى ياسا و ئازادييه بنه‌ڕه‌تيه‌كانى مرۆڤ بگرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى پاڵێوراوه بۆ هاتنه ريزى يه‌كێتى ئه‌وروپاوه.
هه‌روه‌ها روونيكرده‌وه، يه‌كێتى ئه‌وروپا به وردى چاودێرى ره‌وشى توركيا ده‌كات.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا ره‌خنه‌ى له لێدوانه‌كانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى يه‌كێتى ئه‌وروپا گرت.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياندووه، ئێمه لێدوانه‌كانى جان ئه‌سيلبۆرن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى لۆكسمبۆرگ كه يه‌كێكه له وڵاتانى ئه‌وروپا ئيدانه ده‌كه‌ين كه هێرشى كردبووه سه‌ر توركيا.
ئه‌سيلبۆرن له چاوپێكه‌وتنێكى ميدياييدا ره‌خنه‌ى توندى له ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا گرتبوو، رايگه‌ياندبوو، كاتى ئه‌وه هاتووه سزاى ئابوورى ئه‌وروپايى به‌سه‌ر توركيادا بسه‌پێندرێت به هۆى ئه‌و سياسه‌ته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌نقه‌ره به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌ڵستكاران و رۆژنامه‌وانان په‌يڕه‌وى ده‌كه‌ن.
رۆژى 4ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا بڕيارى ده‌ستگيركردنى ژماره‌يه‌ك له په‌رله‌مانتارانى كورد و پارتى كۆمه‌ڵگه‌ى ديموكراتى هه‌ده‌په‌يان ده‌ركرد.
ئه‌و بڕياره‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا له ئاستى نێوده‌وڵه‌تييدا كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه و يه‌كێتى ئه‌وروپا به نيگه‌رانييه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ره‌فتار و سياسه‌تانه‌ى ئه‌نقه‌ره.