بنكەكانی دەنگدان لە چەند ویلایەتێك داخران
لە فلۆریدا و كارۆلاینای بكوور هیلاری لە پێشە
K24-هەولێر:
لە چەند ویلایەتێكی ئەمریكا كە بەهۆی جیاوازی كاتەوە ئەمڕۆ هەڵبژرادن زووتر دەستیپێكردبوو دەستكراوە بە داخستنی بنكەكانی دەنگدان.
بەگوێرەی زانیارییەكان لە ویلایەتەكانی فلۆریدا و كارۆلاینای باكوور كاندیدی دیموكراتەكان هیلاری كلینتن توانیوویەتی بە پێش دۆناڵد ترەمپ ركابەرە كۆماررییەكەی بكەوێت.
لە بارەی رێژەی بەشداری دەنگدەران لە ئەمریكادا،لیژنەی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكی رایگەیاندووە زۆرترین دەنگدەر لە ویلایەتی تكساس بووە و ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركراوە لە بەشداری خەڵك لەو ویلایەتەدا.
هەر چەندە دۆناڵد ترەمپ هەر زوو رەخنەی ئاراستەی شێوازی هەڵبژاردنەكە لە بنكەكانی دەنگدان و ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان گرت و گوتی" لە چەند ویلایەتێك ئامێرەكان كێشەی بۆ دروست بووە و دەنگەكان لە بەرژەوەندی هیلاری ئەژمار دەكات و ماوەی دەنگدان درێژكراوەتەوە،بەڵام بەرپرسان رەتیانكردەوە كە هیچ كێشەیەك لە پرۆسەكەدا هاتبێتە ئاراوە.
هێشتا لە بەشێك لە ویلایەتەكانی دیكەی ئەمریكادا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەردەوام و رێژەیەكی بەرچاوی دەنگدەران كە گەیشتووەتە سەرووی 50 ملیۆن كەس بەشدارییان كردووە.
لە كاتژمێر 6:00 ی سەرلە بەیانییەوە سندوقه‌كانی ده‌نگدان له 9 ویلایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا به رووی ده‌نگده‌راندا كرایه‌وه و ئه‌مریكییه‌كان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستپێكرد.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌ر یه‌كه له "هیلاری كلینتن" به‌ربژێری دیموكراته‌كان و "دۆناڵد تره‌مپ" به‌ربژێری كۆمارییه‌كان له ململانێیه‌كی سه‌ختدان بۆ چوونه كۆشكی سپی و ئه‌مرۆ ده‌نگده‌رانی ئه‌مریكا ئه‌و پرسه یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.
هه‌روه‌ها ده‌نگده‌ران ئه‌ندامانی كۆنگرێس و فه‌رمانڕه‌وای ویلایهتهكانیشیان دیاری ده‌كه‌ن و كه‌سانی نوێ بۆ ئه‌و كورسی و پۆستانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و به‌شداری له چه‌ند راپرسییه‌كی ناوخۆیی وڵاتهكهشیاندا ده‌كه‌ن.
ده‌نگده‌ران له بنكه‌كانی ده‌نگدانی"كونیكتیكت" و "ئیندیانا" و "كنتاكی" و "ماین" و "نیوهامشیر" و "نیوجێرسی" و "ویلایه‌تی نیویۆرك" و "فیرمۆنت" و "ڤێرجینیا" ده‌ستیان به ده‌نگدان كرد و دواتریش لە گەڵ گۆڕانكاری لە كات لە سەرجەم ویلایەتەكان دەنگدەران چوونە بنكەكانەوە و ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئه‌مریكییه‌كان به‌شداری ئه‌و پرۆسه گرنگه‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه كاردانه‌وه و كاریگه‌ری له سه‌ر ته‌واوی جیهانیش ده‌بێت.
گوندی"دیكفسیڵ" له باكووری رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌م ناوچه بوو كه پێشتر ده‌نگدان تێیدا ده‌ستیپێكرد،له‌و گونده ده‌نگدانه‌كه به سیمبولیك ناو ده‌برێت،به‌و ناوچه‌یه ناسراوه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا لێوه‌ی ده‌ستپێده‌كات،ئه‌مه‌ش نه‌ریتیكه و له ساڵی 1960 په‌یڕه‌و ده‌كرێت و نازناوی یه‌كه‌م ناوچه‌ی وڵاتیان به‌و شوینه به‌خشیووه بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له ووڵاتدا.
ئه‌مڕۆ به‌شداری خه‌ڵك ته‌نها له هه‌لبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ ئه‌مریكا كورت نه‌كراوه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی پیران له كۆنگرێسی ئه‌مریكا نوێ ده‌كرێته‌وه و كه‌سانی دیكه بۆ ئه‌و كورسیانه دیاری ده‌كه‌ن و فه‌رمانڕه‌وای نوێش بۆ ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژێرن،سه‌ره‌ڕای ده‌یان هه‌زار به‌رپرسی ناوخۆیی ویلایه‌ته‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شداری له "154" راپرسی جۆراوجۆردا ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌سته به به كۆمه‌ڵێك بوار هه‌ر له "حه‌شیشه‌وه" بگره تا ده‌گاته مووچه و ته‌ندروستی و هه‌ڵگرتنی چه‌كی تاكه كه‌سی و ژماره‌یه‌ك پرسی دیكه.
كیبڕكێكارانی پۆستی سه‌رۆك
ئه‌و كاندیدانه‌ی چانسی باشیان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هه‌یه زیاتر "هیلاری كلینتن" كاندیدی دیموكراته‌كان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان كه پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ملیاردیره،ئه‌م دوو كاندیده له لایه‌ن دوو گه‌وره‌ترین پارتی سه‌ره‌كی ئه‌مریكاوه پاڵپشتی ده‌كرێن،جگه له كه‌سایه‌تیه‌كانی وڵات و دامه‌زراوه داراییه‌كان.
له به‌رامبه‌ردا دوو كاندیدی دیكه هه‌ن كه هیچ هه‌لێك بۆ سه‌ركه‌وتنیان نابینرێت،یه‌كێكیان فه‌رمانڕه‌وای پێشووی ویلایه‌تی"نیو مه‌كسیكۆ" یه و بزنسمانهوههروهها كاندیدی پارتی"ئازادیخوازه‌كان" به ناوی "گاری جۆنسۆن، و كاندیدی پارتی سه‌وز كه چالاكوانێكی سیاسی و پزیشكێكه به ناوی"جیل ستاین.
له باره‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه كه ئیستا "جۆزیف بایدن" له‌و پۆسته‌دایه،هه‌ر دوو پارته سه‌ره‌كییه‌كه"كۆماری و دیموكراته‌كان" كاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته دیاری كردووه.
هیلاری كلینتن بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا چانسیداوه به "تیم كاین" و ئه‌ویش ده‌بێت چاوه‌روانی ئه‌وه بێت تا هیلاری ده‌بێته سه‌رۆك،له به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تره‌مپ "مایم بنس" ی بۆ جێگری سه‌رۆك دیاریكردووه ئه‌گه‌ر خۆی توانی ببێته سه‌رۆك.
له مێژووی ئه‌مریكادا هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته سه‌رۆك سه‌ر به پارتێكی دیاریكراوی ئه‌و وڵاته بوون جگه له "جۆرج واشنتن" كه سه‌ر به هیچ پارتێك نه‌بووه،هیچ كاندیدێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كان نه‌یتوانیووه ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
كۆنگریس
كۆنگرێس له دوو ئه‌نجوومه‌نی هاوتا پێكدێت،له ده‌سه‌ڵاتدا چوون یه‌كن،ئه‌وانیش بریتین له "ئه‌نجومه‌نی پیران" و "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران"ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا نه‌توانێت هیچ یه‌ك له‌و دوو ئه‌نجوومه‌نه مسۆگه‌ر بكات،ئه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی به ئاسانی به‌كاربهێنێت و كاری ئاسان بڕوات.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ژماره‌یان"435" نوێنه‌ره بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به گوێره‌ی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌كرێن،ئێستا كۆمارییه‌كان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا باڵاده‌ستن و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان"246" كورسییه،له به‌رامبه‌ردا دیموكراته‌كان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا ژماره‌ی كورسیه‌كانیان "186" كورسیه"3" كورسیش به‌هۆی ده‌ست له كاركێشانه‌وه و مردنی ئه‌ندامه‌كانه‌وه به به‌تاڵی ماوه‌ته‌وه.
به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا "34" كورسییان له كۆی "100" كورسی كه‌سانی نوێی بۆ دیاری ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی "6" ساڵ.
پیره‌كان له لایه‌ن سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانی ویلایه‌ته‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن،هه‌ر ویلایه‌تێكیش "2" نوێنه‌ری له ئه‌نجومه‌نی پیران هه‌یه با ژماره و قه‌باره‌ی ویلایه‌ته‌كه‌ش جیاواز بێت به‌ڵام له دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كان چون یه‌كن.
ئێستا كۆمارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پیراندا زۆرینه‌ن و خاوه‌نی"54" كورسین"له به‌رامبه‌ردا دیموكراته‌كان"44" نوێنه‌ریان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا هه‌یه،له‌گه‌ڵ دوو نوێنه‌ری سه‌ربه‌خۆی دیكه كه له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كاندا هاوپه‌یمانییان گرێداوه.
له‌و كاته‌ی هیلاری كلینتن ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێویستی به‌وه هه‌یه له ئه‌نجومه‌نی پێران "4" كورسی دیكه بباته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆمارییه‌كاندا باڵاده‌ست بێت،چونكه جێگری سه‌رۆك ده‌نگی زیاتر ده‌وێت ئه‌گه‌ر هاتوو دابه‌ش بوو به سه‌ر 50 به 50 دا.
فه‌رمانڕه‌وای ویلایه‌ته‌كان
له كۆی 50 ویلایه‌تی ئه‌مریكا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا "12" فه‌رمانڕه‌وای نوێ بۆ ئه‌و 12 ویلایه‌ته دیاری ده‌كرێت،ئه‌وانه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیان ده‌بێت له ویلایه‌ته‌كانی خۆیاندا،ده‌سه‌ڵاتی زۆریان هه‌یه له ناوچه‌كانی خۆیان جگه له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵ،به به‌هێزترین كه‌سی ئه‌و ویلایه‌ته داده‌نرێت،سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ی به هۆی بوونی پێگه و جه‌ماوه‌رییان له ویلایه‌ته‌كانه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجومه‌نی پیران له واشنتن.
راپرسییهكان
له‌سه‌ر ده‌نگده‌رانی "30" ویلایه‌ت پێویسته ده‌نگ له "154" راپرسیدا بده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پیگه‌ی "بالوتبیدیا" رایگه‌یاندووه.
راپرسییه‌كانیش بۆ زۆر بوار ده‌كرێت هه‌ر له پرسی حه‌شیش و كه‌می مووچه و ته‌ندروستی هه‌ڵگرتنی چهكوتهنانهت كۆمه‌ڵێك پرس و بابه‌تی زۆر پسپۆۆری و تایبه‌ت تا ئاستی ئه‌وه‌ی كه به‌راپرسی ئه‌كته‌ری فیلمه پۆرنۆكان ناچار بكرێن له كاتی نواندن و كاركردن له‌و فیلمانه‌دا"كۆندۆم" به‌كاربهێنن.
هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی
ئه‌مرۆ ده‌یان هه‌زار به‌رپرسی ناوخۆیی پێگه و پۆسته‌كانیان دیاری ده‌كرێت،ئه‌و به‌رپرسانه‌ش له ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ویلایه‌ته‌كان و دادگا و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان و كه‌رت و ناوچه‌كان و چه‌ندین پۆستی دیكه له خۆده‌گرێت.
توندبوونی ململانێكان
چه‌ند رۆژێك پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان،ململانێكان توندتر بوون،به جیاوازییه‌كی كه‌می یه‌ك خاڵی تا شه‌ش خاڵ ده‌ركه‌وت هیلاری كلینتن ته‌مه‌ن "69" ساڵ چانسی سه‌ركه‌وتنی زیاتره له تره‌مپی"70" ساڵی بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به سه‌ركه‌وتنیشی ده‌بێته یه‌كه‌م ژن له مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا كه له میژوودا گه‌یشتبێته كورسی سه‌رۆكایه‌تی.
به كورتی ئه‌مڕۆ كه لای ئه‌مریكییه‌كان به "سێ شه‌ممه‌ی گه‌وره" ناسراوه ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی،ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ژماره‌یان 435 كه‌سه،هه‌روه‌ها 34 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له كۆی ئه‌و 100 ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه ماوه‌یان به سه‌ر چووه و 24 كه‌سیان سه‌ر به كۆمارییه‌كانن و 10 كه‌سیشیان سه‌ر به دیموكراته‌كانن،سه‌ره‌ڕای ئه‌ندامانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نه ناوخۆییه‌كانی سه‌ر به ویلایه‌ته‌كان و كه‌رت و شار و ناوچه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هیچ ده‌نگده‌رێكی ئه‌مه‌ریكا، راسته‌وخۆ ده‌نگ به‌و كاندیدانه نادات، كه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پاڵێوراون، به‌ڵكو "ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن" ده‌نگ به سه‌رۆك ده‌دات، ئه‌وه‌ش سیسته‌مێكه له‌وه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زراوه، كارى پێده‌كرێت، واتا هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ناڕاسته‌وخۆیه.
ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن، باڵه‌خانه، یاخود رێكخراوێك نییه، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكن ئه‌وان له جیاتی ده‌نگده‌رانی ویلایه‌ته‌كانیان ده‌نگ به كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ده‌ده‌ن.
ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، 538 ئه‌ندامه و ژماره‌ی ده‌نگده‌رانیش له هه‌ر یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كان جیاوازه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی نوێنهرانییانه له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا.
بۆ نموونه هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیا و تێكساس، ژماره‌ی ده‌نگده‌ری زیاتره له باشووری داكۆتا.
ئه‌وه‌ی جیاوازه، كه‌رتی كۆڵۆمبیایه، كه واشنتۆنی پایته‌خت له‌خۆ ده‌گرێت، واشنتۆنیش 3 ده‌نگی هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن، له‌كاتێكدا هیچ نوێنه‌رێكی له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكادا نییه.
بۆ به‌رچاوڕوونی، باشتره بزانرێت ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن له هه‌ریه‌ك له "435 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران – 100 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیران – 3 ده‌نگده‌ری واشنتۆن" پێكدێت و كۆی ئه‌ندامانیش ده‌بێته 538 ئه‌ندام، هه‌ر پاڵێوراوێكی سه‌رۆكایه‌تیش، ده‌بێت 270 ده‌نگی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به‌ده‌ستبهێنێت.
هه‌رچی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایه, ته‌نها له "435 ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و 100 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران پێكدێت.
له حاڵه‌تێكدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردن یهكلانهبێتهوه، ئه‌وا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌نجوومه‌نی پیرانيش جێگری سه‌رۆك.
دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه، وه‌ك چاره‌سه‌رێكی گونجاو سه‌یركراوه، به‌و پێیه‌ی پێشنیازێكی زۆر بۆ چۆنیه‌تی یه‌كلاكردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌رانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، پێشكه‌شكراون.
ره‌خنه‌گرانی ئه‌و سیسته‌مه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك، مه‌رج نییه ده‌نگی زۆرینه‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ستهێنابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 2000 روویدا، كاتێك جۆرج بوش زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ڵبژاردنی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام پێشتر ئال گۆری ركابه‌ری، له ده‌نگدانی گشتیدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بوش گه‌یشته كۆشكی سپی نه‌ك ئال گور.