ترامپ تەنھا 16 كورسی پێویستە بگاتە كۆشكی سپی
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی دوایین ئەنجامی نافەرمی دۆناڵد ترامپ 254 كورسی بە دەستھێناوە و تەنھا 16 كورسی پێویستە بۆ ئەوەی بگاتە كۆشكی سپی.
ھەرچەندە پڕۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە چەند ویلایەتێك ئەمریكا بەردەوامە، بەڵام بە گوێرەی دوایین ئەنجام ترامپ نوێنەری كۆمارییەكان لەپێش كلنتنە و تەنھا 16 كورسی پێویستە بۆ ئەوەی ببێت بە سەرۆكی داھاتووی ئەمریكا.
كەمپینی كۆمارییەكان و دیموكراتییەكان خۆیان لە چاوەڕوانی دوایین ئەنجامدان و ھەردوولا خۆیان بۆ ئاھەنگ و خۆشی دەربڕین ئاماەكردووە.