ترامپ: كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین
یه‌كه‌م گوتاری ترامپ پاش سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی سه رۆكایهتی ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر
دۆناڵد ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان پاش سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌می 2016 بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به یاوه‌ری ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئاماده‌ی سه‌رۆكایه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بوو و گوتارێك پێشكه‌ش كرد.
دۆناڵد ترامپ له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا به‌ده‌ست ئاماژه به لایه‌نگرانی كرد و رایگه‌یاند هیلاری له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له هه‌موومانی كرد.
ترامپ سه‌ركه‌وتنی خۆی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا راگه‌یاند و پێداگری له‌سه‌ر پلانه‌كانی بۆ بواری ئابووری و بواره‌كانی تری بۆ ئایندهی ئه‌مریكا كرد و گوتی كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین و ژێرخانی ئابووریی ئه‌مریكا بنیات دهنێیننهوه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا یارمه‌تی سه‌ركه‌وتنی داون و خۆی به سه‌رۆكی هه‌موو ئه‌مریكییه‌ك زانی و گوتی دەمەوێت لێرە بە ھەموو جیھان بڵێم لە ھەموو شوێنێك بەرژەوەندی ئەمریكا لەبەرچاودەگرین و رووبەڕووی ئاستەنگەكان دەبینەوە و بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی ئه‌مریكا ده‌ست به‌كار ده‌بین.