داعش 295 ئه‌ندامی پێشووی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقی رفاندووه
K24 – هه‌ولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش 295 ئه‌ندامانی پێشووی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیان له ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل رفاندووه و له‌گه‌ڵ 1500 خێزان ڵه‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ناو موسڵ بردووه.
رفاندنی هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌سانی تر له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هاوكات بووه له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی عێراقی و پیشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی به پشتگیریی هه‌وایی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاری موسڵ.
راڤینا شه‌مده‌سانی كۆمیسه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند هاووڵاتیان به زۆری راگوێزراون یان رفێندراون و وا دیاره وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی به كار هێنراون و رووبه‌ڕووی كوشتن بوونه‌ته‌وه.
نزیكه‌ی 100 ئه‌ندامانی پێشووی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له ناوه‌ڕاستی شه‌وی سێ تشرینی دووه‌م له گوندی مه‌والی به دووری 20 كیلۆمه‌تری رۆژئاوای موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه راگوێزراون و زیاتر له 195 دیكه‌شیان له نێوان رۆژانی یه‌ك و چواری تشرینی دووه‌م له گونده‌كانی ته‌له‌عفه‌ر رفێنراون.
شه‌مده‌سانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتی: "ئه‌و خێزانانه‌ی رفێندراون بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ گواستراونه‌ته‌وه و چاره‌نووسی هاووڵاتیانی رفێندرا‌و تا ئیستا دیار نییه".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها رفاندنی 30 سه‌رۆك هۆز له رۆژانی دوو و سێ تشرینی دووه‌م له قه‌زای شنگال پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه. راپۆرتێك بڵاو بووه‌ته‌وه كه باس له كوژرانی زیاتر له 18 له‌و كه‌سانه ده‌كات كه له رۆژی 4 تشرینی دووه‌م له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر رفێندراون.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی دووه‌م به به‌شداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتیوانی هه‌وایی ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا ده‌ستێپیكرد و هێزه‌كانی عێراقی تا سه‌ره‌تاكانی هه‌فته‌ی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆن حه‌وت گه‌ڕه‌كیان له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ كۆنترۆڵ كردووه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش نزیكی ته‌له‌عفه‌ر بوونه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز