ئێران: دەبێ سەرۆكی نوێی ئەمریکا پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بێت
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ وەکوو سەرۆکی نوێی ئەمریکا ھەڵبژێردرا، لە یەکەم کاردانەوە وەزیری دەروەی ئێران محەمەد جەواد زەریف رایگەیاند: "سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەبێت زۆر بە باشی لەو راستیانە بڕوانێت کە ئێستا لە جیھاندا بوونیان ھەیە و خۆی لەگەڵیان بگونجێنێت، ھەروەھا دەبێ پابەندی رێک کەوتنی ئەتۆمی بێت.
زیاتر لە ساڵێکە رێک کەوتنی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک واژوو کراوە و ئەوەش وایکرد کە ژمارەیەک لەو گەمارۆیانەی لە سەر ئێران بوون کەم بکرێنەوە.

لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بە گوێرەی ئەنجامە نافەریمییەكان ئەمڕۆ دۆناڵد ترام كاندیدی كۆمارییەكان بە سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ھەڵبژێردرا.