پۆلیسی فیدراڵ هاووڵاتیانی سڤیل له باشووری مووسڵ ئه‌شكه‌نجه ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ رایگه‌یاند دانیشتوانی گونده‌كانی باشووری موسڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقییه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراون و كوژراون.
به‌پێی هه‌واڵیكی رۆیته‌رز، ئه‌وه یه‌كه‌م راپۆرتی لێبوردنی نیوده‌وڵه‌تییه له باره‌ی مامه‌ڵه‌ی خراپی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ به پشتگیری ئه‌مریكا.
گرووپی مافی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه راگه‌یاند زیاتر له شه‌ش قوربانی له هه‌ردوو ناحیه‌ی شورا و گه‌یاره له باشووری موسڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان پێیان وایه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یه.
لین مالۆف جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی به‌یرۆتی ئه‌منستی بۆ لێكۆلێنه‌وه رایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ چه‌ندین كرده‌ی كوشتنی نایاسایی، گرتن و پاشان كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له گونده‌كانی باشووری موسڵ ئه‌نجامداوه.
به‌رپرسانی ئه‌منی و پۆلیسی عێراق هێشتا هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به‌م پرسه نه‌داوه و ئاژانسی رۆیته‌رزیش باس له به‌رده‌ست نه‌بوونی گوته‌بێژی پۆلیسی فیدراڵ و وه‌زراه‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌م پرسه ده‌كات.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به به‌شداری هێزه‌كانی عێراقی و پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكرد و تا سه‌ره‌تاكانی هه‌فته‌ی سێیه‌م حه‌وت گهڕهكییان له به‌ری چه‌پی شاری موسڵ كۆنترۆڵ كردووه و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبیش نزیكی ته‌له‌عفه‌ر بوونه‌ته‌وه.
به پێی راپۆرتی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، چه‌ندین رووداوی لێدانی به كێبل و چه‌ك له رۆژانی ده‌وروبه‌ری 21 تشرینی یه‌كه‌م تۆمار كراوه، پێش ئه‌وه‌ی بكوژرێن، له كهیسێكدا سه‌ری كه‌سێك له له‌شی جیا كراوه‌ته‌وه. ده‌شڵێت به به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ پێشلكردنی به‌رامبه‌ر دانیشتوانی شارۆچكه و گونده‌كانیشی به‌رده‌وامه.