داعش چه‌كداره‌كانی له ده‌ست ده‌دات
هاوپه‌یمانان ئاماری كوژراوه‌كانی بڵاوكرده‌وه
K24-هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند" له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه‌وه تا ئێستا له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی شه‌ڕ "1363" چه‌كداری ئه‌و رێكخراوی داعش كوژراون.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت،ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ژماره‌ی كوژراوه‌كانی داعشیان راگه‌یاند،كه "1363" چه‌كداریان له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه له 17/10/2016 وه تا ئێستا به‌هۆی له لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان و بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له به‌ره‌كانی شه‌ڕ كوژراون.
له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان توانییان ناوچه‌یه‌كی فراوان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن و ژماره‌یه‌ك گوند و شاره‌دێ و شارۆچكه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌كه‌م هێز بوون دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی راگه‌یاند، له ژێر فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشڕه‌وییان كرد و سه‌نگه‌ر و هێڵی به‌رگری داعشیان له رۆژهه‌ڵات و باكوری رۆژهه‌ڵات و باكوری شاری موسڵ تێك‌شكاند تا گه‌یشته كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌دێی باشیك.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بووه هۆكارێك كه له‌و میحوه‌رانه‌ی شه‌ڕه‌وه هێزه عێراقییه‌كان ئاسانتر پێشڕه‌وی بكه‌ن و ئێستا له به‌ره‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه گه‌یشتوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه.