به‌غدادی جێگره‌وه‌ی خۆی دیاری كرد
K24 – هه‌ولێر
ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له ترسی ئه‌وه‌ی كه ده‌كوژرێت، جێگری یه‌كه‌می خۆی دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی دوای مردنی جێگه‌ی بگرێته‌وه و سه‌رۆكایه‌تی داعش بكات.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له تۆری راگه‌یاندنی داعش بڵاو بوونه‌ته‌وه، به‌غدادی جێگری یه‌كه‌می خۆی ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له دوای مردنی شوێنی بگرێته‌وه و به بڕیارێكی بێ نموونه‌یی به‌غدادی ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ناسنامه‌ی رێبه‌ری داهاتووی داعش ئاشكرا ناكرێت، به‌هۆی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی یاغیبوون له‌ناو گرووپه‌كه.
به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه هێشتا رێگه به به‌رپرسانی باڵای داعش نه‌دراوه پرسی جێگرتنه‌وه به‌غدادی تاوتوێ بكه‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دیاریكردنی رێبه‌ری داهاتووی داعش هاوكاته له‌گه‌ڵ توندتربوونی بازنه‌ی ئابڵۆقه‌ی هێزه‌كانی ئه‌منی له موسڵ كه به دوایین قه‌ڵای داعش له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت.
له ماوه‌ی ساڵێك و نێوی رابردوو 10 جار هه‌واڵی كوژران یان برینداربوونی به‌غدای بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئه‌مریكا 10 ملیۆن دۆلار پاداشت بۆ كوشتن یان گرتنی به‌غدای دیاری كردووه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراقی رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به پشتگیری هه‌وایی هاوپه‌یمانان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی موسڵ كرد و تا سه‌ره‌تاكانی هه‌فته‌ی چواره‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، هێزه‌كانی عێراقی حه‌وت گهڕهكییان له به‌ری چه‌پی موسڵ كۆنترۆڵ كرد.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل