له یارییه‌كی دراماتیكیدا ئارارات و زاخۆ یه‌كسانبوون
زاخۆ به 10 یاریزان رێگه‌ی سه‌ركه‌وتنی له ئارارات گرت
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ئه‌نجامدانی 3 یاری كۆتایی هات.
له شارۆچكه‌ی پیرمام، یانه‌ی زاخۆ بووه میوانی یانه‌ی ئارارات یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
له خوله‌كی 6 عه‌لی عه‌زیز، گۆڵكه‌ری مێژووی ئارارات یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، به‌ڵام له خوله‌كی 20 سه‌رمه‌ند چیا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ زاخۆ یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 38 دیسان ئارارات پێشكه‌وته‌وه، ئه‌مجاره‌یان له رێگه‌ی یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقی جۆنزی ئه‌لێكس كاتێك گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م، هێرشبه‌رانی زاخۆ خۆیان خزانده نێو ناوچه‌ی سزای ئارارات، سه‌ردار عومه‌ر له خوله‌كی 65 له نێوان چه‌ندان یاریزان گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ زاخۆ تۆمار كرد.
خۆشییه‌كانی زاخۆ ته‌نیا یه‌ك خوله‌كی خایاند كات ناوبژیوان محه‌مه‌د سه‌عیدی له یانه‌ی زاخۆ به كارتی سوور كرده ده‌ره‌وه، ئه‌گه‌رچی سه‌عد ناسڕی راهێنه‌ری ئارارات له دوا 20 خوله‌كی یارییه‌كه هه‌ندێك گۆڕانكاری كرد و هه‌وڵێكی زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سوود له كه‌می ژماره‌ی یاریزانانی زاخۆ وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی یاریزانه‌كانی بێ ئاكام بوو، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه یانه‌ی ئارارات بووه خاوه‌نی دووه‌مین یه‌كسانبوون له وه‌رزی نوێی خوله‌كه، زاخۆش له یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خاڵێكی ده‌ستكه‌وت، ئارارات هه‌فته‌ی داهاتوو پشوو ده‌بێت، به‌ڵام یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕبووی یانه‌ی گاره‌ی دراوسێی ده‌بێته‌وه.