زنجیره كارتۆنێك 16 ساڵ به‌ر له ئێستا پێشبینی كردبوو ترامپ ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا
K24 – هه‌ولێر
زنجیره كارتۆنی "خێزانی سیمپسۆن" 16 ساڵ به‌ر له ئێستا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو ترامپ ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
له حه‌لقه‌ی رۆژی 19 ئاداری 2000 له ژێر ناوی "به‌شی دووه‌می ئاینده"، كه‌سایه‌تییه‌كی كارتۆنی به‌ناوی "لیزا" له كۆشكی سپییه وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2030 شوێنی سه‌رۆكی پێشوو، ترامپ گرتووه‌ته‌وه، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و پێویسته چاره‌سه‌ری بكات و ده‌شڵێت وه‌ك ده‌زانن ره‌وشێكی خراپی دارایی بۆ ئێمه به میرات ماوه.
دان گرینی نووسه‌ری زۆریك له حهلقهكانی زنجیره كارتۆنی "خێزانی سیمپستۆن" ده‌ڵێت، پێدانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به ترامپ له‌م كارتۆنهدا له چوارچێوه‌ی "هۆشداری ئه‌مریكا" بووه و پێشی وایه ئه‌مریكییه‌كان به‌ره سه‌رشێتی ده‌ڕۆن.
ساڵی رابردوو، زنجیره كارتۆنه‌كه وێنه‌یه‌كی كورتی ترامپ له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له ژێر ناوی "Trumptastic Voyage" بڵاو كردبووه، كه له كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی ترامپ له پلیكانی كاره‌بایی، هاوشێوه‌ی خودی كارتۆنه‌كه لافیته‌ی لایه‌نگرێكی ده‌كه‌وێته خواره‌وه، هه‌ر ئه‌و شته‌ی له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 روویدا.
سه‌رچاوه: RT