ئۆباما: سه‌ركه‌وتنی ترامپ سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكایه
هه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئۆباماوه بۆ ترامپ ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا و مێلانیا ترامپی ھاوسەری گەیشتنە واشنتۆن و لەگەڵ باراك ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا و میشێل ئۆباما خانمی یەکەمی ئەمریکا كۆبوونه‌وه.
ترامپ لە فرۆکەخانەی نیویۆرکەوە بە فڕۆکەی تایبەتی خۆی بەرەو واشنتۆن دی سی به‌ڕێكه‌وت.
لەسەر بانگھێشتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ھەڵبژێردراو لە کۆشکی سپی, لەگەڵ مێلانیای ھاوسەری لەگەڵ باراك ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا و میشێل ئۆباما خانمی یەکەمی ئەمریکا کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە لە ئۆڤاڵ ئۆفیس لە کۆشکی سپی بەڕێوە دەچێت و یەکەم ھەنگاوی گواستنەوەی دەسەڵاتە لە ئۆباماوە بۆ ترامپ.
باراك ئۆباما رایگه‌یاند، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی دۆناڵد ترامپ ده‌كه‌ن، چونكه سه‌ركه‌وتنی ترامپ سه‌ركه‌وتنی ئه‌مه‌ریكایه و له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیشیان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گفتوگۆیه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌یان ئه‌نجامداوه و ئامانجى هه‌مووان یه‌ك ئامانجه.
لای خۆیه‌وه دۆناڵد ترامپ، رایگه‌یاند، باسی كێشه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان كراوه و له‌و باره‌یه‌وه بیروبۆچوونهكانییان ئاڵوگۆڕكردووه.
به گوێره‌ی رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاره كریس كریستی، كه یه‌كێك بوو له كاندیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام هه‌رزوو كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و رێوڕه‌سمه بكات.
بڕیاریشه 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وه‌ربگرێت.