به‌هۆی ده‌رچوونی ترامپ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان چه‌ند زانكۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكا خوێندنیان راگرت

زانكۆكان دەیانەوێت قوتابیان مامەڵەیەكی تەندروست لەگەڵ سەركەوتنی دۆناڵد ترامپ بكەن

K24 - هه‌ولێر:

چەندین زانكۆ لە ئەمریكا خوێندنی ئاساییان بۆ قوتابیان تا ماوەیه‌ك ھەڵپەساردووە، تا بەرگەی دەرچوونە پێشبینی نەكراوەكەی دۆناڵد ترامپ لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا بگرن.

سايتى فۆكس نیوزی نزیك لە كۆمارییەكان بڵاویكردەوە، ژمارەیەكی زۆر لە زانكۆكان وانەكان ناخوێنن بۆ ئەوەی دۆخی قوتابیانیان لە رووی دەروونییە وە باشتر ببێت، تایبەت لە مامەڵە كردن لەگەڵ ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی ئەمریكا و دەرچوونی دۆناڵد ترامپ.

مامۆستایانی زانكۆش بە نامەی ئەلیكترۆنی قوتابیانیان لەوە ئاگادار كردووه‌تەوە كە وانەكان ناخوێنن و رۆژيك مۆڵەت دەدرێتە ھەمووان تا بتوانن مامەڵەیەكی راستەقینە و واقيعیانە بە بێ كاردانەوەی نەرێنی، بگەڕێنەوە سەر خوێندن.