به وێنه: ترامپ له كۆشكی سپی
ڤیدیۆكهشی ببینه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ یه‌كه‌مجار سه‌ردانی كۆشكی سپی كرد و یه‌كه‌مجاریش چاوی به باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئێستای وڵاته‌كه‌ی كه‌وت.
ترامپ پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌م، سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هیلاری كلینتۆنی پاڵێوراوی دیموكراته‌كانی تۆمار كرد و ده‌بێته 45مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ترامپ رۆژی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر داوای ئۆباما سه‌ردانی كۆشكی سپی كرد، پاش ئه‌وه‌ی ئۆباما پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی لێی كردبوو و بانگهێشتی كۆشكی كرد بۆ تاوتوێكردنی پرسی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.
ترامپ پاش سه‌ردانكردنی ئۆباما له كۆشكی سپی له‌و ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆباما به رۆژێكی خه‌یالی و زۆر باش وه‌سفی كرد و گوتی مانیلا زۆر حه‌زی له میشل ئۆبامایه.
سەرچاوە: dailymail.co.uk
A fantastic day in D.C. Met with President Obama for first time. Really good meeting, great chemistry. Melania liked Mrs. O a lot!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) November 11, 2016








