ئۆباما ره‌تيكرده‌وه وێنه‌ى يادگارى له‌گه‌ڵ ترامپ بگرێت
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما ره‌تيكرده‌وه وێنه‌ى يادگارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراو دۆناڵد ترامپ بگرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما ره‌تيكرده‌وه وێنه‌ى يادگارى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراو دۆناڵد ترامپ بگرێت.
رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جورناڵ، بڵاويكردووه‌ته‌وه، ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه وه‌ك نه‌ريتێك سه‌رۆك و سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراو له ده‌روازه‌ى باشوورى كۆشكى سپى وێنه‌ى يادگارى ده‌گرن، به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان ئۆباما ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى بۆ ترامپ نه‌ڕه‌خساند.
سكرتێرى رۆژنامه‌وانى سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياندووه‌و، ئۆباما له‌و بڕوايه‌دايه شوێنگره‌وه‌كه‌ى تواناى به‌ڕێوبردنى وڵاتى نييه، به‌ڵام رێز له راى گه‌ل ده‌گرێت.