سێ ته‌قینه‌وه به‌غدا ده‌هه‌ژێنن
K24 – هه‌ولێر
سێ ته‌قینه‌وه له به‌غدا حه‌وت كوژراو و 17 برینداری لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا رایگه‌یاند ئۆتۆمبێلكی بۆمبهكرا له گه‌ره‌كی تاجی له‌ناو بازاڕدا ته‌قیوه‌ته، به‌هۆیه‌وه سی هاووڵاتی كوژران و ژماره‌یه‌كی زیاتریش بریندار بوون.
هه‌ر له به‌غدا له گه‌ڕه‌كی ده‌وره، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی روویدا و له ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران و نۆی دیكه‌شی بریندار بوون.
هه‌ر له‌م گه‌ڕه‌كه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبه‌كراو ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بریندار بوون.