نهوزاد هادى: بهغدا 20 مليار دينارى بۆ كۆمهكى ئاوارهكان رهوانه كردووه
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق سێ ملیار دیناری دیكەش بۆ پارێزگای ھەولێر دەنێرێت
K24 – ههولێر:
نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر بە كوردستان 24 ى راگەیاند، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق سێ ملیار دیناری دیكەش بۆ پارێزگای ھەولێر دەنێرێت كە بۆ درووستكردنی كەمپ بۆ ئاوارەكانی موسڵ تەرخان كراوە. لەكاتێكدا لە ماوەی رابردوو بیست ملیار دیناری ناردبوو.
ئاوارەكانیش لە دۆخێكی خراپدان و تەنانەت ئەگەر رێكخراوە خێرخوازیيەكان نەبن كەس نیە شیر بۆ منداڵەكانیشیان دابین بكات. ھەر لە ئێستاشەوە ترسی ھاتنی وەرزی زستان و باران بارینیان لێنیشتووە و داوای دابینكردنی كەرەڤانە دەكەن.