ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی كۆچبه‌رانی سوریا بۆ ئه‌وروپا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به پرسی كۆچبه‌رانی سوریا هه‌ره‌شه له ئه‌وروپا ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره رایگه‌یاند یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك پێویست بۆ پرسی كۆچبه‌ران یارمه‌تیمان نادات كه سێ ملیۆن كۆچبه‌ری سوریا له توركیا هه‌ن و ده‌توانن به‌ره‌و ئه‌وروپا بچن.
یه‌كێتی ئه‌وروپا و توركیا پێشتر سه‌باره‌ت به كۆچبه‌رانی سوریا و عێراق و وڵاتانی تر له ناو سنووری توركیا رێككه‌وتن، له‌به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌یان له توركیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا یارمه‌تیی دارایی توركیا ده‌دات و راسته‌وخۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه له توركیاوه وهردهرگرێت و مافی په‌نابه‌رییان پێ ده‌دات.
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ر له‌باره‌ی كۆچبه‌رانی سوریا هۆشداری ده‌داته یه‌كێتی ئه‌وروپا و ده‌ڵیت ئێمه سێ ملیۆن كۆچبه‌رمان لێره راگرتووه. پێویسته یه‌كێتی ئه‌وروپا یارمه‌تی توركیا بدات. ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆچبه‌رانه به‌ره‌و ئه‌وروپا بچن، ئه‌وروپا سه‌رسام ده‌بێت و نازانێت چی بكات.
ئاماژه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ دووباره ناردنی كۆچبه‌رانی سوریا بۆ ئه‌وروپا له كاتێك دایه كه ناتۆ سنووره ئاوییه‌كانی یۆنان كۆنترۆڵ كردووه بۆ پێشیگرتن به هاتنی كۆچبه‌ران له توركیاوه بۆ ئه‌وروپا.
پێشتر وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند به كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆچی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌وروپا، ئێدی پێویستی به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له ئاوه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان نییه.
توركیا له‌ماوه‌كانی رابردوو پرسی كۆچبه‌ران وه‌ك كارتێكی فشار به‌رامبه‌ر ئه‌وروپا به‌كارهێنا و زیاتر له ملیۆنێك كۆچبه‌ر له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵ له توركیاوه گه‌یشتنه ئه‌وروپا.