ئۆلاند داوای رونكردنه‌وه له تره‌مپ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا ده‌كات و داوای لێ ده‌كات هه‌ڵوێسته‌كانی ئاشكرا بكات.
فرانسوا ئۆلاند به كه‌ناڵی فرانس2 رایگه‌یاند له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا داوا له دۆناڵد ترامپ ده‌كه‌م هه‌ڵوێسته‌كانی ئاشكرا بكات و پێویسته ئیمه به راشكاوی قسه بكه‌ین.
سه‌ركه‌وتنی ترامپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نیگه‌رانی زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا لێكهوتهوه و له لایه‌كه‌وه له سیاسه‌ته‌كانی ترامپ نیگه‌رانن و له لایه‌كی تره‌وه ده‌ترسن هاوشێوه‌كانی تره‌مپ له وڵاته‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا سه‌ر بكه‌ون و پێیان وایه ترامپ دژی موسڵمانان، كۆچبه‌ران و زۆرێك له به‌ها هاوبه‌شه‌كانی ئه‌وروپایه وه‌ك مافی مرۆڤ و رێزگرتن له لایه‌نی به‌رامبه‌ر و جیاوازهییهكانیان.
هه‌ر وه‌ك ئه‌نگێلا مێركل له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی ترامپ داوای كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها هاوبه‌شه‌كانی وه‌ك دیموكراسی، ئازادی و رێزگرتن له یاسا و نه‌ژاد، ئاین و ره‌گه‌زی مرۆڤه‌كان ده‌بێت.
ئۆلاند پێی وایه سه‌ركه‌وتنی تره‌مپی ملیاردێری پۆپۆلیست قوناغی راڕایی ده‌بێت.