تره‌مپ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند بۆچوونێكی جیاواز له زۆر كه‌سانی دیكه به‌رامبه‌ر ره‌وشی سوریا هه‌یه و به‌م زووانه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا ئه‌نجام ده‌دات و به رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرنال رایگه‌یاندووه په‌یامێكی زۆر باش له پوتین وه‌رگرتووه.
هه‌ڵوێستی تره‌مپ سه‌باره‌ت به ره‌وشی سوریا به‌م شیوه‌یه:
"بۆچوونێكی جیازاز له زۆرێك له‌وانه‌ی دیكه به‌رامبه‌ر ره‌وشی سوریا هه‌یه، سوریا شه‌ڕی داعش ده‌كات، دمانهه‌وێت له داعش رزگارممان ببێت، روسیا هاوپه‌یمانێكی به متمانه‌یه له‌گه‌ڵ سوریا، ئێران به‌هۆی ئێمه‌وه به‌هێزتر بووه و هاوپه‌یمانی سوریاشه. ئێستا ئێمه (ئه‌مریكا) پشتگیری یاغیبووانی دژی سوریا ده‌كه‌ین، بێ ئه‌وی بزانین ئه‌وانه كێن؟ و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرش بكاته سه‌ر ئه‌سه‌د، ده‌بێته هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ روسیا".
سه‌رچاوه: میدیاكانی روسیا