داعش په‌نا ده‌باته به‌ر ژنی خۆكوژ
فشاری سه‌ربازی كه‌وتووه‌ته سه‌ریان له گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناو شاری موسڵه‌وه رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ژنی خۆكوژ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به پێشڕه‌وی هێزه عێراقییه‌كان بگرن كه ئێستا هێرشیان بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به میدیا ناوخۆییه‌كانی عێراقی راگه‌یاندووه" چه‌كدارانی داعش له گه‌ڕه‌كی"وه‌حده" له باشوری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵ په‌نایان بۆ ژنه خۆكوژه‌كان بردووه و پشتێنه‌ی بۆمبه‌كراویان لێبهستوون تا په‌لاماری هێزه سه‌ربازییه‌كان بده‌ن كه ئێستا چوونه‌ته ناو ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه.
هێرشی خۆكوژی یه‌كێكه له شێوازه‌كانی شه‌ڕكردنی گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانه، به تایبه‌تی داعش، به‌و رێگه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ن هێڵی به‌رگری هێزه‌كانی به‌رامبه‌ریان بكه‌نه ئامانج یان رێگه له‌و هێرشانه بگرن كه ده‌كرێنه سه‌ریان.
هه‌ر چه‌نده له رابردوودا به زۆری پیاوانیان بۆ ئه‌و ئه‌ركه راده‌سپارد، به‌ڵام ناو به ناو كرده‌ی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌یان له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به رێگای ژنان ئه‌نجامداوه و ئێستاش له شه‌ڕی موسڵدا په‌نایان بردووه‌ته به‌ر ژنانه خۆكوژه‌كان.