ئه‌نقه‌ره چالاكى 370 رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى قه‌ده‌غه‌كرد
ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانى مافى منداڵيش قه‌ده‌غه بكه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا بڕيارياندا چالاكى 370 رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ناحكومى و ته‌نانه‌ت رێكخراوه‌كانى مافى منداڵيش قه‌ده‌غه بكه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى ته‌مموزى رابردوو و تيرۆره‌وه ئه‌و رێكخراوانه‌ى له كاركردن قه‌ده‌غه كردووه.
نو‌عمان قورتولموش، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا به‌رگرى له‌و بڕياره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى كرد.
قورتولموش گوتى: ئه‌و رێكخراوانه دانه‌خراون و هه‌ڵنه‌وه‌شێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو چالاكييه‌كانيان هه‌ڵپه‌سێردراوه. چونكه به‌ڵگه‌ى به‌هێز له باره‌ى په‌يوه‌ندييان به تيرۆره‌وه له‌به‌ر ده‌ستدايه.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌سه‌ر توركيا پێويسته له هه‌موو رووه‌كانه‌وه به‌ره‌نگارى تيرۆر ببێته‌وه و هه‌وڵيش بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ين سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت له گوله‌نييه‌كان پاك بكه‌ينه‌وه و له هه‌مان كاتيشدا شه‌ڕى توندڕه‌وه كورده‌كان و رێكخراوى داعش ده‌كه‌ين.
له ناوه‌ڕاستى مانگى ته‌مموز/ يۆليۆى رابردووه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا هه‌زاران كه‌سيان له كاره‌كانيان ده‌ركردووه و به هه‌زاران كه‌سى ديكه‌يان ئاخنيوه‌ته زيندانه‌كان.
توركيا به‌رپرسيارێتى ئه‌نجامدانى كوده‌تاكه‌ى خستووه‌ته ئه‌ستۆى فه‌تحوڵڵا گوله‌نى رێبه‌رى ئاينى ره‌وتى گوله‌نييه‌كان، به‌ڵام ناوبراو كه له ئه‌مريكا نيشته‌جێيه هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌نقه‌ره‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياندووه، 153 رێكخراو تۆمه‌تبارن به هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ رێكخراوى گوله‌ن و 190 رێكخراوى ديكه‌يان تۆمه‌تبارن به هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به پارتى كرێكارانى كوردستان و 19 رێكخراويشيان سه‌ر به چه‌پ و شيوعييه توندڕه‌وه‌كانن و 8 رێكخراويشيان په‌يوه‌نديدارن به داعشه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.