هیلاری كلینتۆن ئه‌م كه‌سه به هۆكاری شكستی خۆی دەزانێت
K24 – هه‌ڵبژاردن
هیلاری كلینتۆن چوار رۆژ پاش تێپه‌ربوونی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، به‌رپرسی FBI جه‌یمس كۆمی به هۆكاری شكستی خۆی له هه‌ڵبژاردن تۆمه‌تبار ده‌كات.
كلینتۆن و كه‌مپینه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها راپرسی و پێشبینییه‌كان دڵنیابوون له سه‌ركه‌وتنی هیلاری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له رۆژی هه‌شتی تشرینی دووه‌م به‌رامبه‌ر دۆناڵد ترامپی پۆپۆلیست و پاڵێوراوی كۆمارییه‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، دوو له به‌شداربووانی كۆنفرانسی ده‌نگی كلینتۆن له‌گه‌ل كه‌مپینه‌كه‌ی رایانگه‌یاند هیلاری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵ به هۆكاری شكستی خۆی تۆمه‌تبار كرد.
چه‌ند رۆژێكی كه‌م به‌ر له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جه‌یمس كۆرمی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فیدراڵ له نامه‌یه‌كدا بۆ كۆنگرێس رایگه‌یاند چه‌ندین ئیمه‌یلی دیكه‌ی هیلاری له‌به‌ر ده‌ستیان دایه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌شی راده‌گه‌ینن.
لێكۆڵینه‌وه له دوایین ئیمه‌یله‌كانی هیلاری هه‌ر چه‌نده ئه‌نجامێكی هاوشێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو به قازانجی هیلاری هه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌كارهێنانی ئیمه‌یلی شه‌خسی بۆ راپه‌راندنی كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لایه‌ن هیلارییه‌وه و شاردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و قوستنه‌وه‌ی له لایه‌ن تره‌مپه، زیانێكی قه‌ره‌بوونه‌كراو بۆ هیلاری له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن لێكه‌وته‌وه.
به گوته‌ی هه‌ردوو به‌شداربووی كۆنفرانسی ده‌نگی هیلاری، بەرپرسی دارایی كەمپەینه‌كه‌ی رایگەیاند كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی هیلاری زیاتر له 900 ملیۆن دوڵار له زیاتر له 3 میلۆن كۆمه‌كبه‌خش وه‌رگرتووه.
كلینتۆن به لایه‌نگرانی رایگه‌یاند ترامپ توانی سوود لە ھەردوو به‌یاننامه‌ی كۆمی وه‌ربگرێت و له دژی ئه‌و به‌كاریان بهێنێت.
هیلاری له سه‌رده‌می خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ساڵانی نێوان 2009 تا 2012 وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو و له ساڵی 2015 له میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ندامێكی ده‌ست له‌كار كێشاوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرا بوو ئیمه‌یلی شه‌خسی خۆی بۆ راپه‌راندنی كاروباری وه‌زاره‌ت به‌كارهێناوه.