مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی خۆپێشاندانیان دەستپێكردەوە
K24 – سلێمانی
دالیا كەمال پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی دژی سیستمی پاشەكەوت و دواكەوتنی مووچەكانیان خۆپێشاندانیان دەستپێكردەوە".
مامۆستایەكی زانكۆ بە كوردستان24 گوت: "لە خۆپێشاندانەكەمان وەك فەرمانبەر و مامۆستایانی دیكە داوای دابینكردنی مووچە و گەڕانەوەی شایستە داراییەكان دەكەین، بۆ ئەوەی كێشەی ھاووڵاتیان و فەرمانبەران بە گشتی چارەسەر بكرێت، چونكە ئەمە تەنھا كێشەی مامۆستایان نییە خەڵك پارەی نییە منداڵەكانی بنێرێتە قوتابخانە".
لە یاداشتێكدا كە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی داوایانكردن داواكانیان جێبەجێ بكرێت.
ئەوەشیان خستەڕوو تا داواكانیان جێبەجێ نەكرێ ئامادەنین بچنەوە ھۆڵەكانی خوێندن و بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایەتیەكان.