رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی له سوریا كوژرا
K24 – هه‌ولێر
ده‌زگای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێران، كوژران و برینداربوونی په‌یامنێر و وێنه‌گرێكی خۆی له شاری حه‌له‌ب راده‌گه‌یه‌نێت.
موحسین خه‌زایی په‌یامنێری ده‌زگای راگه‌یاندنی ئێران له‌كاتی ئاماده‌كردنی راپۆرتێك له ناوچه‌كانی شه‌ڕ له حه‌له‌ب به‌هۆی گوله هاوه‌نێك كوژراوه و وێنه‌گره‌كه‌شی، تامر سندووق بریندار بووه و له نه‌خۆشخانه كه‌تووه.
كوژران و برینداربوونی په‌یامنێر و وێنه‌گری ته‌له‌فزیۆنی حكوومی ئێران له كاتێك دایه كه هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا له رۆژئاوای حه‌له‌ب پێشڕه‌وییان كرد و ناوچه‌ی "ضاحی الاسد"یان كۆنترۆڵ كرده‌وه كه دوو هه‌فته به‌ر له ئێستا له‌ده‌ستیان دابوو.
هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها دژه هێرشێكی گرووپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن تێك شكاندووه كه هه‌وڵی شكاندنی ئابڵۆقه‌ی سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بیان دا.