شاره‌دێی نه‌مروودی شوێنه‌واری ئاشوورییه‌كان كۆنترۆڵكرا
ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌وارییه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقییه‌كان شاره‌دێی "نه‌مروود" یان له پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵكرده‌وه و ئێستا گه‌یشتوونه‌ته سه‌نته‌ری شاره‌دێكه.
له‌و باره‌یه‌وه هێزه عێراقییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان راگه‌یاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه توانیوویانه شاره‌دێی نه‌مروودی شوێنه‌واری ئاشوورییه‌كان كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه،پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو ساڵ له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا بوو.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه سه‌ربازییه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه،هێزه‌كانی فیرقه‌ی حه‌وتی زرێپۆش به ته‌واوی شاره‌دێی نه‌مروودیان كۆنترۆڵكردووه و گه‌یشتوونه‌ته سه‌نته‌ری شاره‌دێكه و ئاڵای عێراقیان له سه‌ر باڵه‌خانه‌كان هه‌ڵداوه.
شاره‌دێی نه‌مروودی شوێنه‌واری ئاشوورییه‌كان له ساڵی 2015 دا دووچاری وێرانكاری بوو له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه له كاتێكدا ناوچه‌یه‌كی گرنگی شوێنه‌واری دێرینی ئاشوورییه‌كانه و یه‌كێكه له گرنگترین دۆزینه‌وه‌كانی شوێنه‌وار له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
ئه‌و شاره‌دێیه ده‌كه‌وێته رۆخی رووباری دیجله و "30" كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته بشووری شاری موسڵ.
ئه‌و شاره‌دێیه مێژووییه سه‌رده‌می دروستبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی سێزده‌ی پاش زایین و ناودارترین شوێنی شوێنه‌وارییه و به دایكی شارستانییه‌ته‌كان ناو ده‌برێت.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه ساڵی 2015 چه‌كدارانی داعش بڵاویانكرده‌وه و شوێنه‌واره‌كانی ناو مۆزه‌خانه‌ی موسڵیان وێران ده‌كرد،به‌شێكی زۆر له پارچه شوێنه‌واره‌كانی ناو ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه له شوێنه‌واره‌كانی نه‌مروود بوون.
دیارترین شوێنه‌وار كه له ساڵی 1988 له ناوچه‌ی"گه‌نجینه‌ی نه‌مروود" دۆزرایه‌وه"613" به‌ردی پیرۆز و خشڵی له زێڕ دروست كرا‌و بوون و شاره‌زایان له پاش گۆڕی پادشای فیرعه‌ونه‌كان تووت عینخ ئاموون له ساڵی 1923 ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ی ناوچه‌ی نه‌مروودیان به گرنگترین ناوبرد.