ترامپ يه‌كه‌م بڕيارى خۆى ئاشكرا كرد
له سه‌د رۆژى يه‌كه‌مى دهستبهكاربوونيدا 3 مليۆن په‌نابه‌ر و تاوانبار له ئه‌مريكا وه‌ده‌رده‌نێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى تازه هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مريكا، دۆناڵد ترامپ رايگه‌ياند، له سه‌د رۆژى يه‌كه‌مى دهستبهكاربوونيدا 3 مليۆن په‌نابه‌ر و تاوانبار له ئه‌مريكا وه‌ده‌رده‌نێت.
پێشتر له ميانى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ترامپ رايگه‌ياندبوو، ئه‌مريكا شوێنى ئه‌و په‌نابه‌رانه نييه و ده‌بێت ره‌وانه‌ى وڵاته‌كانيان بكرێنه‌وه.
ترامپ جه‌ختى له‌سه‌ر ئهوهشكردبوويهوه، ئه‌وانه‌ى له وڵاته‌كانى خۆيان تاوانيان ئه‌نجامداوه ده‌بێت ره‌وانه بكرێنه‌وه و رێگه نه‌درێت هيچ په‌نابه‌رێك رووبكاته ئه‌مريكا.
يه‌كێكى ديكه له پرۆژه‌كانى ترامپ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و چه‌ندين مليار دۆلارهيه كه ئه‌مريكا ده‌يداته نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌رگرتن له گۆڕانكارييه‌كانى كه‌شوهه‌وا و بڕياريداوه ئه‌و پاره‌يه بۆ باشتركردنى بژێوى ژيانى هاووڵاتيانى ئه‌مريكا خه‌رج بكرێت.