باس له تیرۆركردنی ترامپ ده‌كرێت
"ئێستا كاتی تیرۆركردنیه‌تی"
K24 - هه‌ولێر:
خانمه رۆژنامه‌وانێكی به‌ریتانی، كه نووسینه‌كانی له رۆژنامه‌ی "گاردیان" بڵاوده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پۆستێكی له باره‌ی "تیرۆركردنی ترامپ" كرد، ره‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا و به‌و هۆیه‌وه‌ش ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆی داخست.
مۆنیشا راجیش، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌ندرا، له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیبووی: "ئێستا كاتی تیرۆركردنی سه‌رۆكه - كه مه‌به‌ستی دۆناڵد ترامپ-بوو"، ئه‌و پۆسته‌ی ئه‌و خانمه نووسه‌ره‌ش، شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی و ره‌خنه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ره‌خنه‌كان ته‌نها له ئاستی ئه‌و ژنه نووسه‌ره نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانیش گرته‌وه، به‌و پێیه‌ی نووسینه‌كانی له‌و رۆژنامه‌یه بڵاوده‌بێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌شدا، رۆژنامه‌كه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "راجیش رۆژنامه‌وانێكی فریلانسه و ستافی رۆژنامه‌كه نییه".
