به ڤیدیۆ: هێرشه‌كه‌ی عه‌فرین به موشه‌كێكی روسی ئه‌نجامدراوه
K24 – هه‌ولێر
گوتەبێژی ھێزەكانی ئاسایشی عه‌فرین رایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌ی بازگه‌ی گوندی غه‌زاویه به‌هۆی موشه‌كێكی دروستكراوی روسی بووه، به‌ڵام نازانن هێرشه‌كه له لایه‌ن چ لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجام دراوه.
جگه‌رخوێن مه‌مۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند هه‌شت هاووڵاتی به‌هۆی به ئامانجكردنی بازگه‌ی غه‌زاویه له ناحیه‌ی شیراوه‌ی كانتۆنی عه‌فرین گیانیان له ده‌ستداوه و 51 دیكه‌شی بریندار بوونه كه ره‌وشی ته‌ندروستی 19یان مه‌ترسیداره.
گوتیشی رۆژانه هه‌زاران ئۆتۆمبێل له‌م بازگه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و رۆژانه رێگه‌ی هاتوچۆی زیاتر له 5000 كه‌سه و ده‌روازه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان و ناوچه‌كانی رۆژئاوای سوریا به باكووری رۆژهه‌ڵات ده‌به‌ستێته‌وه.
كاتژمێر 8:00 رۆژی یه‌كشه‌ممه به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بازگه‌ی غه‌زاویه له باشووری عه‌فرین و تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تی هێرشه به ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، كه هێرشه‌كه به رێگه‌ی فڕۆكه ئه‌نجامدراوه.