بێ ئاو و خۆراك له نێوان به‌رداشی جه‌نگێكی بێ به‌زه‌ییدان
ئاواره‌كانی جه‌نگی موسڵ له دۆخێكی دژواردان
K24 هه‌ولێر:
هه‌زاران خه‌ڵكی سڤیل له موسڵی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵهاتوون،ئه‌و ئاوارانه به‌هۆی شه‌ڕ له نزیك ناوچه و گه‌ڕه‌كه‌كانیان چه‌ند كیلۆمه‌ترێك دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه،به‌ڵام چاویان بڕیووه‌ته هاوكارییه مرۆییه‌كان،ئه‌وانه به هۆی گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی سه‌ربازی ئاواره بوون كه له 10 ساڵی رابردوودا پێشینه‌ی نه‌بووه.
ئه‌و خه‌ڵكه له ترسی بۆمب و تۆپ و فیشه‌ك ماڵه‌كانیان جێهێشتووه و هاتوونه‌ته ناو قوتابخانه چۆڵه‌كانی گوندی بایبوخ" ئه‌و گونده‌ش ته‌نها "6" كیلۆمه‌تر له هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له سنووری باكووری موسڵه‌وه دووره،سوپا گه‌یشتووه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كان و دانیشتوانی ناو موسڵ به چاو ده‌یانبینن،هه‌ر چه‌نده پێشڕه‌وییه‌كان هێواشن به هۆی بوونی خه‌ڵكی سڤیل له شاره‌كه‌دا،ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپای عێراقی ده‌ڵێن چه‌كدارانی داعش ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به كارده‌هێنن.
دوای چوار هه‌فته له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه بۆ سه‌ر داعش و كۆتایی پێهێنانیان له گه‌وره‌ترین مۆڵگه‌یان له عێراق،ئێستا شاره‌كه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانه‌وه له گه‌مارۆی هێزه عێراقییه‌كاندایه،به‌ڵام هێڵی به‌رگری داعش ته‌نها له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه تێكشكێنراوه،ئه‌ویش هۆكارێكی روون و دیاریكراوی هه‌یه و شه‌ڕی شكاندنی هێڵی سه‌ختی به‌رگری داعش له موسڵ له‌و میحوه‌رانه‌وه ده‌ستیپێكرد كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشیان تێدا ده‌ستپێكرد و كارئاسانییه‌كی زۆریان بۆ هێزه عێراقییه‌كان كرد تا به‌و ئه‌ندازه‌یه پێشڕه‌وی بكه‌ن،ئێستا هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق له‌و به‌ره‌یه‌ی شه‌ڕ له ده‌سته چه‌پی شاره‌كه شه‌ڕ بۆ ده‌ست به سه‌رداگرتنی 12 گه‌ڕه‌ك ده‌كه‌ن.
تا ئێستا شه‌ڕه‌كه"45" هه‌زار كه‌سی بێ لانه و ماڵ و حاڵ كردووه،پێشبینی ده‌كرێت تا كۆتایی شه‌ڕه‌كه "700" هه‌زار كه‌س ده‌ر به ده‌ر ببن و پێویستیان به شوێنێك بۆ ژیان و خواردن و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان هه‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویجی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران رۆژی یه‌كشه‌ممه رایانگه‌یاند" ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌و ناوچانه‌ی سوپای عێراق كۆنترۆڵی كردووه‌ته‌وه پێویستیان به ئاو و خواردن و كاره‌با و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه،ئه‌و ناوچانه‌ش ناو موسڵ و ده‌وروبه‌ری ده‌گرێته‌وه كه ئێستا سوپا حاكمه تێیدا.
له هه‌فته‌ی رابردوو هاوكارییه مرۆییه‌كان نه‌گه‌یشته گوندی"بایبوخ" خه‌ڵكی گونده‌كه رێگه نه‌دران بچنه ئه‌و خێوه‌تگایه‌ی كه حكومه‌تی عێراقی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات،یان بچنه گوندێكی دوورتر له هێڵی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ.
یه‌كێك له دانیشتووانی ناوچه‌كه ده‌ڵێت" خواردن نییه،هیچ خۆراك و خوارده‌مه‌نییه‌ك ده‌ست ناكه‌وێت،خه‌ڵكی به‌سه‌ر یه‌كدا كه‌وتوون و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌خه‌ون بێ ئه‌وه‌ی نانێكیان بۆ ژه‌می ئێواره هه‌بێت،ژن و منداڵه‌كان له ژووره‌وه و پیاوه‌كانیش به ده‌ره‌وه‌ن.
دۆخه‌كه به ئه‌ندازه‌یه‌ك مه‌ترسیداره وای له ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر كردووه ژه‌مه خۆراكی سه‌ربازه‌كانیان دابه‌ش بكه‌ن به سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌دا،له‌سه‌ر حیسابی خۆیان داوای خۆراك و پێداویستی زیاتر بكه‌ن .
ئه‌فسه‌رێك به پله‌ی رائید كه به "عیماد" خۆی ناساندووه ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر بته‌وێت خواردن بده‌یت به 10 كه‌س،ده‌بینیت له پشت ئه‌وانه‌وه 10 كه‌سی دیكه‌ش وه‌ستاون،ئه‌مه‌ش نه‌هامه‌تییه و چاوه‌ڕوانی روودانی كاره‌ساتی مرۆیی ده‌كرێت.
ژنه‌كان له په‌نجه‌ره و بالكۆنی قوتابخانه‌كه‌وه سه‌یریان ده‌كرد و پیاوانیش له ده‌ره‌وه له تیمی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز كۆببوونه‌وه،هه‌موویان ده‌یانویست قسه بكه‌ن،وه‌ك هه‌وڵێكی بێ هووده بۆ ده‌رخستنی نه‌هامه‌تییه‌كانیان،له‌و كاته‌دا ده‌نگی رۆكێتێكی"مورته‌ر" هه‌مووانی ده‌چه‌ڵه‌كاند و له مه‌یدانێكی نزیك خه‌ڵكه‌كه‌دا كه‌وته‌خواره‌وه.
یه‌كێك ده‌یگووت ده‌مانه‌وێت لێره ده‌ربازبین،ته‌نها لێره بڕۆینه ده‌ره‌وه،ئێمه پێنج رۆژه له ناو زبڵ و پیسایی ده‌خه‌وین.
یه‌كێكی دیكه ده‌یگووت مافێكی بنه‌ڕه‌تیمان ده‌وێت ته‌نها بمانگوازنه‌وه بۆ خێوه‌تگایه‌ك.
ئه‌فسه‌رێك گوتی" ئه‌مانه ده‌بێت پشكنینیان بۆ بكرێت،بزانرێت چه‌كیان له لایه یان نا،تا ئێستا ئه‌و پشكنینه تایبه‌ته نه‌كراون كه حكومه‌تی عێراق سه‌پاندوویه‌تی به سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ی كه تازه له ده‌ست داعش رزگار ده‌كرێن،نه‌وه‌ك توندڕه‌وه‌كان له ناو ئه‌و خه‌ڵكه سڤیله‌دا خۆیان شاردبێته‌وه و دزه بكه‌نه ناوچه‌كانی دیكه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه" حكومه‌تی عێراقی به‌رپرسه له‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی ناوچه‌ی"ئه‌لكائن" له گوندی بایبوخ بگوازێته‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دوورتر له هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ،تا هاوكارییه مرۆییه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ئاسان به ده‌ست بگات.
گوته‌بێژی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی یه‌كشه‌ممه گوتبووی"نزیكی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ناو گوندی بایبوخ له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی روو به روو بوونه‌وه‌كانی نێوان سوپای عێراق و چه‌كدارانی داعش،گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانی ئه‌سته‌م كردووه،ناتوانین هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نینه ده‌ستیان.