حه‌شدی شه‌عبی قوناغی سێیەمی ئۆپه‌راسیۆنەكەی راگه‌یاند و به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند قوناغی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی رۆژئاوای موسڵ ده‌ستیپێكرد.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "لاپه‌ره‌ی سێیه‌می ئۆپه‌راسیۆنی حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای موسڵ ده‌ستیپێكرد".
داوا له دانیشتوانی ناوچه‌كه‌شی ده‌كات له هه‌موو ئاستێكدا یارمه‌تی هێزه‌كانیان بده‌ن.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ستراتیژی ته‌له‌عفه‌ر پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی له سه‌ره‌تای هێرشی داعش له ساڵی 2014 دوایین قه‌ڵای سوپای عێراق بوو كه پاش شه‌ڕێكی توند و سه‌خت كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له رۆژئاوای شاری موسڵ له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن و ئێستا گه‌یشتوونه‌ته نزیك گوندی"نزاره" پاش دروستبوونی شه‌ڕ و پێكدادانێكی قورس،ئێستا چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی" 5" كیلۆمه‌تر له‌و گونده‌وه دوورن.
به كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان موسڵ و سوریا، هێڵی یارمه‌تی و لوجستی داعش له نێوان موسڵ و ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له سوریا ده‌پچڕێت و ئاسانكارییه‌كی مه‌زنه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هێرش بكاته سه‌ر سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.
حه‌شدی شه‌عبی له ناوه‌ڕاستی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، له ناوچه‌كانی باشووری موسڵ به‌ره‌و رۆژئاوای موسڵ به ئاراسته‌ی ته‌له‌عفه‌ر جوڵه‌یان پێكرا و تا ئێستا زۆرێك له ناوچه‌كانی رۆژئاوای موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه و ئامانجی سه‌ره‌كیشیان كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره له رۆژئاوای موسڵ و شارێكی تێكه‌ڵاوی شیعه و سوونه‌یه له پێكهاته‌كانی توركمان و عه‌ره‌ب.