داعش په‌لاماری دژه تیرۆریدا
شه‌ڕێكی قورس روویداوه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق له‌و به‌شه رزگاركراوه‌ی گه‌ڕه‌كی قادسیه دوو له شاری موسڵ و شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت له نێوان هه‌ر دوولادا روویداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند" چه‌كدارانی داعش له‌و هێرشه‌دا چه‌ند خۆكوژێكیان به كارهێناوه و به ڕێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشه‌كه‌یان ده‌ستپێكردووه و له هه‌مان كاتدا به هاوه‌ن بۆردوومانی هێزه‌كانی دژه تیرۆریان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ی چه‌كدارانی داعش زۆربه‌ی له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بووه و ئامانجی هێرشه‌كه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه رزگاركراوانه‌ی گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی دوو بووه،هێزه‌كانی دژه‌تیرۆریش ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان بۆ ناوچه‌كانی دیكه گواستووه‌ته‌وه كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه عێراقییه‌كاندایه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو هێزه عێراقییه‌كان له موسڵ پێشڕه‌وییان كردوو گه‌یشتنه گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی دوو له رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه و توانییان به‌شێكی ئه‌و گه‌ڕه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن.