داعش بەم شێوەیە هێرشه‌كه‌ی ئەنجامداوە
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی داعش به‌رپرسایه‌تی هێرشه خۆكوژییه‌كانی كه‌ربه‌لا به ئه‌ستۆ گرت كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له چله‌ی عاشورا به چه‌ندین خۆكوژ هێرشی كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی عین ته‌مر له رۆژئاوای كه‌ربه‌لا.
وه‌زیری ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند شه‌ش خۆكوژ له گه‌ره‌كی جیهاد له قه‌زای عه‌ین ته‌مر له شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران.
به گوته‌ی به‌رپرسانی عێراقی پێنج چه‌كداری داعش له شه‌ڕ و پیكدادان كوژران و چه‌كدارێكی دیكه‌شی خۆی ته‌قانده‌وه و بووه هۆی كوژرانی شه‌ش كه‌س.
داعش به ئه‌ستۆگرتنی ئه‌م هێرشه رایگه‌یاند چه‌كداره‌كانیان بۆ ماوه چه‌ندین كاتژمێر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقی شه‌ڕیان كردووه و ئامارێكی جیاواز له ئاماری به‌رپرسانی عیراقیش خسته‌ڕوو.