ترەمپ و پوتن جەخت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەنەوە
مۆسكۆ ئامادەیی دەربڕیووە
K24 – ھەولێر
سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و سەرۆكی رووسیا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە جیھان گفتوگۆ دەكەن و مۆسكۆ ئامادەیی دەربڕیووە بۆ پەیوەندی ھاوبەش لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا.
کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا کرملین، لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند، ڤلادمێر پوتن بە تەلەفۆن پەیوەندی بە دۆناڵد ترەمپ کاندیدی سەرکەوتوو بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکاوە کردووە و ئامادەیی مۆسکۆی دەربڕیووە بۆ پێکھێنانی پەیوەندی ھاوبەش لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا، لە پێناو رووبەڕووبونەوەی تیرۆر.
ھەروەھا ھەردوو سەرۆک باسییان لە قەیرانی سوریا کردووەو و بڕیاریانداوە لەداھاتوودا کۆببنەوە.
پێشتریش، دوای ھەڵبژاردنی بەسەرۆکی ئەمریکا، پۆتن، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی ترەمپ کردووە.