مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی سكاڵا تۆمار دەكەن

K24 – سلێمانی

دالیا كەمال پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ جارێكی دیكە مامۆستا و فەرمانبەرانی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی ھاتنەوە سەر شەقام و چەند چالاكیەك ئەنجامدەدەن".

مامۆستایەكی بەشداربووی خۆپێشاندانەكە بە كوردستان24 گوت: "لە خۆپێشاندانی ئەمڕۆ دوو چالاكیمان دەبێت، یەكەمیان دەچینە دادگای سلێمانی و سكاڵا دژی حكوومەت و وەزیری پەروەردە تۆمار دەكەین، دووەمیان لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێك لەبارەی ژیان و گوزەرانی مامۆستا و فەرمانبەران ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین".

وەك ناڕازیبون بە سیستمی پاشەكەوت و دواكەوتنی مووچە تا ئێستا پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لە سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە دەستی پێنەكردووە و مامۆستا و فەرمانبەرانیش بەردەوام لە خۆپێشاندان.