لیژنەیەك لێكۆڵینەوە لە سكاڵای مامۆستایانی سلێمانی دەكات

K24 - سلێمانی

سەرۆكی فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی تۆماركردنی داوای گشتی دیراسە لەسەر سكاڵای مامۆستایانی سلێمانی دەكات و لە رووی یاساییەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24، بەختیار عەلی حەمەئەمین سەرۆكی فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی رایگەیاند: "ئەمڕۆ مامۆستایانی سلێمانی سكاڵایەك ئاراستەی داواكاری گشتی سلێمانی كرد كە تایبەت بوو بە سیستمی پاشەكەوت، بەڵام پێویستە خەڵكی ئەو زانیاریان ھەبێت، كۆمەڵێك لایەن ھەیە تایبەتمەندە بە لایەنی سزا، لەوانە داواكاری گشتی بۆ ئەوەی شێوەی سكاڵاكان بجوڵێنێ، دواتر دەوری دادگاكانی لێكۆڵینەوە دەست پێدەكات، دادگای لێكۆڵینەوە بڕیار دەدات بۆ بانگێشت كردن یان فەرمانی گرتن، ئەم بڕیارانەش كە دەردەچن دەبێ پۆلیس جێبەجێی بكات".

روونیكردەوە: " داواكاری گشتی دەتوانێ سكاڵاكان بجوڵێنێ و ئاراستەی دادگاكانی بكات، ھەروەھا بۆمان ھەیە  چاودێری ئەو لایەنەنانە بكەین لەو كاتەی داواكانی دادگا جێنبەجێ دەكرێت".

بەختیار عەلی حەمەئەمین گوتیشی: "وەك داواكاری گشتی لیژنەی تۆماركردنی داوای گشتیمان ھەیە، لیژنەكە دیراسەی سكاڵاكان دەكات كە پێشكەشی دەكرێن بەپێی یاسا سەیری داواكە دەكەن".

ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی لەبەرامبەر سیستمی پاشەكەوەت، سكاڵایان دژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئاراستەی فەرمانگەی داواكاری گشتی سلێمانی كرد.