به به‌ڵگه: داعش رێگه نادات چه‌كداره‌كانی ته‌قه له فڕۆكه‌كان بكه‌ن
به‌ڵگه‌نامه‌كه به دیواری دیوانی جوندی داعشه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی"سپۆتنیك" وێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی داعشی بلاوكردووه‌ته‌وه كه له ده‌زگای به ناو "دیوان الجند" ی رێكخراوی داعش ده‌رچووه و ئاراسته‌ی چه‌كداره‌كانی كردووه،له‌و نوسراوه‌دا داوا له چه‌كدارانی داعش ده‌كات به هیچ جۆرێك له ئاسماندا ته‌قه له هیچ فڕۆكه‌یه‌ك نه‌كه‌ن.
ئاژانسه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه به دیواری ده‌زگای به ناو"دیوان الجند" ی داعش له شارۆچكه‌ی "قه‌ره‌قوش" ی كریستیاننشین ناوه‌ندی قه‌زای حه‌مدانییه دۆزراوه‌ته‌وه كه له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو كۆنترۆڵكرا.
.jpg)
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا دوو بڕگه هه‌یه، یه‌كه‌میان به ئاشكرا داوا له چه‌كدارانی داعش كراوه قه‌ده‌غه‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ته‌قه له فڕۆكه‌كان بكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌رزیشیان هه‌ر چه‌ند بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فڕۆكه‌كه له‌سه‌ر بانی باڵه‌خانه‌كانیش بنیشێته‌وه.
ئه‌و فڕۆكانه‌ی كه له ئاسمانی شاری موسڵ ده‌سوڕێنه‌وه ته‌نها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشن و مۆڵگه و بنكه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه بۆردوومان ده‌كه‌ن.
.jpg)