هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناوچه‌يه‌كى ستراتيژيان رزگار كرد
له باكوورى شارى ره‌ققه‌ى پايته‌ختى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش، هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وييه‌كانيان.
K24 – هه‌ولێر:
له باكوورى شارى ره‌ققه‌ى پايته‌ختى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش، هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به‌رده‌وامن له پێشڕه‌وييه‌كانيان.
له نوێترين ده‌ستكه‌وتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات له به‌رامبه‌ر چه‌كدارانى داعشدا رزگاركردنى شارۆچكه‌ى هێشايه كه به گرنگترين ناوچه‌ى ستراتيژى باكوورى ره‌ققه هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌ره‌ڕاى ناڕه‌زايه‌تييه‌كانى توركيا له به‌شدارى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، ئه‌و هێزانه كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل پێشڕهوييان ده‌كه‌ن به پشتيوانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى شارى ره‌ققه‌ى پايته‌ختى داعشيان ده‌ستپێكردووه.