له گه‌ڕه‌كی ته‌حریری موسڵ شه‌ڕێكی سه‌خته
خه‌ڵكی له ناوچه‌كه هه‌ڵدێن
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕ له گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی شاری موسڵ به‌رده‌وامه و ئێستا له گه‌ڕه‌كی ته‌حریری ئه‌و شاره شه‌ڕێكی سه‌خت له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش به‌رێوه‌ده‌چێت.
"چه‌كدار جه‌مال" په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌ڕه‌كی ته‌حریری موسڵه‌وه زانیاریی له‌سه‌ر ره‌وشی گه‌ڕه‌كه‌كه و شه‌ڕه‌كه‌دا و رایگه‌یاند، شه‌رێكی قورس له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش روویداوه و ناو به ناو ده‌نگی ته‌قه و ته‌قینه‌وه‌ی زۆر ده‌بیسترێت.
هه‌روه‌ها گوتی" فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراقیش دێنه سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه و به چڕی بۆردوومانی چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن و هێزه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت گه‌ڕه‌كه‌كه به ته‌واوی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌ربهێنن.
له باره‌ی ره‌وشی دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی شه‌ڕیان تێدا كراوه و تازه كه‌وتوونه‌ته ده‌ست هێزه عێراقییه‌كان په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند" ره‌وشی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه زۆر خراپه و به ده‌به‌وه بۆ ئاو ده‌گه‌ڕێن و خواردنیان نه‌ماوه و داوای ئاو و خواردن له سه‌ربازه‌كان ده‌كه‌ن و به‌شێكیشیان رووه‌و ناوچه رزگاركراوه‌كانی دیكه ده‌چن و ده‌یانه‌وێت هه‌ر چۆنێك هه‌یه له‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی شه‌ڕ و برسێتی خۆیان ده‌رباز بكه‌ن.