پێشنیارێكی گۆڕان كاردانەوەی لێدەكەوێتەوە

K24 - سلێمانی

لە چەند رۆژی رابردوودا پیشنیارەکەی ئارام شێخ محەممەد جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی گۆڕان، لە ناو مامۆستایانی ناڕازی و خۆپیشاندەران کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو لەلای بەشێک لە چاودێرانی سیاسی بە زیان بۆ ئاییندەی ھەرێمی کوردستان لێکدەدرێتەوە، بەشێکیشیان پێیان وایە داواکاری خۆپیشاندەران بە رەوایە، بزووتنەوەی گۆڕان ئەمە بەکارو کاردانەوە وەسفدەکات و ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیش پێشنیارەکە بە یاسایی و دەستوری ناودەبات.