بەشداری حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی مووسڵ ئەمریکا نیگەران دەكات

K24 - ھەولێر

رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لەتەک ھێزە عێراقییەکان لە پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ، ئەمریکای خستۆتە دۆخێکی ئاڵۆزەوە و واشنتن نیگەرانە لە بەشداری گروپەکانی حەشد.

رۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێکی باڵای پنتاگۆنەوە ئاشکرایکردووە، فڕۆکەکانی ئەمریکا بەھیچ شیوەیەک پاڵپشتی ئاسمانی بۆ حەشدی شەعبی ناکەن، چونکە لەلایەن ئێرانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.

ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ لە 17/10/2016 دەستیپێكرد، ھێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق چەندین ناوچەی بەرفراونیان لە جەنگ چەكدارانی داعش رزگاركردووە.