داعش 25 كه‌سی كوشت
2000 كه‌سیشی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا چه‌كدارانی داعش "25" كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردن و سیخوڕیكردن بۆ هێزه عێراقییه‌كان كوشتووه و "2000" كه‌سی دیكه‌شیان له ناوچه جیاجیاكانی شاری موسڵ ده‌ستگیر كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ"جه‌واد شه‌مه‌ری" رایگه‌یاندووه" چه‌كدارانی داعش "25" كه‌سیان له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ هێزه عێراقییه‌كان كوشتووه دوای ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا ده‌ستگیریان كردبوون.
شه‌مه‌ری له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه و به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی تایبه‌تی رایگه‌یاندووه" چه‌كدارانی داعش ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌شیان له پزیشكی داد داناوه و نایده‌نه‌وه به كه‌سوكاریان، به بیانووی ئه‌وه‌ی كافرن و شایسته‌ی ئه‌وه‌نین به خاكبسپێردرێن.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی"چه‌كدارانی داعش"2000" كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه خه‌ڵكی شاری موسڵن و به‌ره‌و قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بردوویانن و ده‌یانه‌وێت وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ پاراستنی چه‌كداره‌كانیان به كاریانبهێنن،سه‌ره‌ڕای تۆمه‌تباركردنی به‌شێكیان به ناپاكی و تۆمه‌تی دیكه.
شه‌مه‌ری هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" چه‌كدارانی داعش هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌گرن كه مۆبایل و كۆمپیوته‌ر و ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی دیكه‌یان پێده‌گرن و دواتر له سێداره‌یان ده‌ده‌ن.
داعش له ناو شاری موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دووچاری شكستێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه و بۆ پاراستنی چه‌كداره‌كانیان په‌نایان بردووه‌ته‌به‌ر ده‌ستگیركردن و كوشتن‌یان و زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له شه‌ڕه‌كاندا به‌كارده‌هێنن.