حه‌شدی شه‌عبی ده‌چێته سوریا
K24 – هه‌ولێر
حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌یی خۆی بۆ رۆیشتن بۆ سوریا بۆ شه‌ڕی دژی داعش راده‌گه‌یه‌نێت.
هادی عامری به سپۆتنیك رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر له لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه داوایان لێ بكرێت، ئه‌وا ئاماده‌ن بچنه ئه‌و وڵاته و شه‌ڕی داعش بكه‌ن".
گوتیشی: "هه‌نگاوی پاش رزگاركردنی عێراق، پاك كردنی سوریایه له تیرۆریستان و له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی سوریا ده‌چینه ئه‌و وڵاته".
حه‌شدی شه‌عبی له هه‌فته‌ی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژئاوای موسڵ به ئاراسته‌ی ته‌لعه‌فه‌ر جوڵه‌یان پێكراوه و تا ئیستا ده‌یان گوندیان كۆنترۆڵ كردووه و ئامانجی سه‌ره‌كیشیان كۆنترۆڵكردنی سه‌نته‌ری شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ره و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كۆنترۆڵكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌له‌عفه‌ر له پلانیان دایه و به هۆیه‌وه رێگه‌ی سه‌ره‌كی یارمه‌تی و لوجستی نێوان موسڵ و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له سوریا داده‌خن.