بە ڤیدیۆ...داعش ھاووڵاتیانی سڤیل لە مووسڵ تۆپباران دەكات

ژمارەیەك كەس برینداربوون

K24 - مووسڵ

تۆڕی پەیامنێرانی كوردستان24 لە مووسڵ رایانگەیاند: "چەكدارانی داعش ھاووڵاتیانی سڤیل لە گەڕەكی زەھرا تۆپباران دەكەن و بەوھۆیەوە 4 كەس برینداربوون، بەھۆی نەبوونی ئەمبوڵانس بریندارەكان بە ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ لای تیمەكانی تەندروستی گواسترانەوە".

ئەوەشیان خستەڕوو: "ئێستا شەڕێكی سەخت لە گەڕەكی تەحریری مووسڵ لە ئارادایە و ھێزە عێراقییەكان لە پێشڕەویدان بۆ رزگاركردنی ئەو گەڕەكە لە دەستی داعش".